نرخی نەوتی سپی دادەبەزێت

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ناردنی نەوتەكەی عێراق بۆ هەرێم كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوتی سپی دەبێت.

هەر زانیارییەكاندا هاتووە، پێشتر نەوت لە ناوشار دابەشكراوە و ئێستا جارێكی دیكە نەوت لە ناوچە شاخاوییەكان دابەشدەكرێت و خواست لەسەر نەوت كەمدەبێتەوە و ئەوەش كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەكەی دەبێت.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، حكومەتی عێراق بڕیاریداوە 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت كە لە چەند ناوچەیەك دەست بە دابەشكردنی كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: حكومەتی عێراق سوورە لەسەر بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كێشەی مووچە یەكلابووەتەوە و بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی…
زیاتر ببینە

رێککەوتنى تەرخانکردنى نزیکەى ملیارێک دینار بۆ مۆزەخانەى سلێمانى واژووکرا

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ رێککەوتنێک بۆ تەرخانکردنى نزیکەى ملیارێک دینار بۆ پڕکردنەوەى پێداویستییەکانى مۆزەخانەى سلێمانى واژووکرا. بڕیار رەشید، ئەندامى…
Total
0
Share