وەرزی دووەمی خوێندن لە هەرێم دەستیپێکرد

لە هەرێمی کوردستان وەرزی خویندن لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە دوای کۆتاییهاتنی پشووی کۆتایی وەرزی یەکەم، وەرزی دووەمی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

دەستپێکردنی وەرزی دووەم لە کاتێکدایە، کە وەزارەتی پەروەردە لەبەردەم دوو کێشەی گەورەدایە، یەکەمیان دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 12 و 1 و دووەمیان خانەنشینکردنی ژمارەیەکی زۆر مامۆستا کە کێشەی بۆ ناوەندەکانی خوێندن دروستکردووە.

ئەمڕۆ لە بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندن مامۆستایان ئامادەنەبوون بچنەوە هۆڵەکانی خوێندن و بایکۆتیان راگەیاند، لە بەشێکی دیکە لە خوێندنگەکان دەوام ئاساییە و مامۆستایان سەرقاڵی پێدانەوەی نمرەی کۆتایی وەرزی یەکەمن بە خوێندکارەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەنابەرانی ڕۆژهەڵات گردبوونەوە و داوای وەڵام لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەن

بۆ پشتگیریكردن لەو گەنجەی خۆی سوتاند و دووپاتكردنەوەی داواكارییەكان، پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەبەردەم نوێنەرایەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر…
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە داوایەک لە عێراق دەکات

لە کۆبوونەوەی نێوان وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوتا عێراقییەکەی محەمەد جەواد زەریف داوایکرد کێشەی ڕاگرتنی تانکەرە سوتەمەنییەکانی سنوری…
Total
0
Share