قوباد تاڵەبانی بەڵێنی پشتیوانیی مەکتەبى سکرتارییەتی مام جەلال بۆ دە‌زگای چاپ و پەخشی سە‌ردە‌م دووپاتدەكاتەوە

قوباد تاڵەبانی دوای دەست بەکاربوونی وەکو سەرپەرشتیاری مەکتەبى سکرتارییەتی سە‌رۆك مام جەلال، یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم ئەنجامدا و بەڵێنی پشتیوانیی مەکتەبى سکرتارییەتی مام جەلالی بۆ دە‌زگاكە دووپاتكردەوە.

دە‌زگای چاپ و پەخشی سە‌ردە‌م وە‌كو دە‌زگایە‌كی ڕۆشنبیریی گرنگ، ڕۆڵی بە‌رچاوی ھە‌بووە‌ لە‌ بزاڤی ڕۆشنگە‌ری و بە‌رەو‌پێشچوونی بوارە‌كانی ھونە‌ر وكەلتوور‌، پشتیوانیکردنی ئەم دەزگایە‌ و ھە‌موو ناوەندە ڕۆشنبیری و هونەرییەکانی تریش درێژەدانە بەو کەلتوورە‌ سیاسییە‌ی سە‌رۆك مام جەلال کە لە سەردەمی شاخەوە دروشمی (نان و ئازادی) بۆ نووسەران بەرزکردبووەوە و تاوە‌كو لە ژیاندا مابوو و توانای هەبوو بە چەندین شێوە ئە‌م ھاوكاری و ھە‌ماھە‌نگییە‌ی بەرجەستە کردبوو، ئەمە بەشێك بوو لە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەیەكی نێوان قوباد تاڵەبانی و نوێنەرانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.

لە کۆبونەوەیەكدا كە‌ ئە‌مڕۆ یەكشەممە لە‌ سلێمانی بە‌ڕێوە‌چوو و (ئازاد بەرزنجی و هیوا قادر) بە نوێنەرایەتیی دەزگاکە ئامادەیبوون، لەگەڵ قوباد تاڵەبانی باسی ئەو کێشە و گرفتانەیان کرد کە ڕووبەرووی دەزگاکەیان بوونە‌تە‌وە‌.

قوباد تاڵە‌بانی سە‌رپەرشتیاری مە‌كتە‌بی سكرتارییە‌تی سە‌رۆك مام جە‌لال، پێیڕاگەیاندن کە ئەو وەک سەرپەرشتیاری مە‌كتە‌بی سکرتارییەتی سە‌رۆك مام جەلال، خۆی بەخۆشحاڵ دەزانێت کە یەکەمین کۆبوونەوەی لەم ئەرکە نوێیە‌دا لەگەڵ ناوەند و دەزگایەکی ڕۆشنبیرییە کە هەمیشە بۆ مام جەلال مایەی بایەخپێدان بوو‌ە‌.

ڕوونیکردەوە کە میراتی مام جەلال، تە‌نھا میراتی یەکێتییەکان نییە، بەڵکو میراتی هەمووانە‌، لەم ڕووانگەیەوە جەختیکردەوە لە‌سەر سیاسەتی درێژەدان بە ڕێبازی مام جەلال، کە تەنها بریتی نییە لە پشتیوانیی ماددی و هاوکاریی چالاکی و بەرهەمە ڕۆشنبیرییەکانی دە‌زگای سەردەم‌، بەڵکو پێش ئەوە پاراستنی سەربەخۆیی دەزگاکە و ڕێگەنەدان بۆ ئەوەی ئاراستە‌ی ڕۆشنبیریی ئەم دامەزراوەیە بەهەر پاساوێک بێت بشێوێندرێت، بەپێچەوانەوە جەختیکردەوە کە چاوەڕوانیی ئەوان لە دە‌زگای سەردەم تەنها خزمەتکردنی زیاتری بواری ڕۆشنبیری و بزوتنەوەی نووسین و وەرگێڕانە.

قوباد تاڵەبانی پێیڕاگەیاندن، ئەو خۆشحاڵ دەبێت وەکو ئەندامێکی فەخریی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دەزگاکە بێت، لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی بزاڤی کەلتووری لە سلێمانی و کوردستان.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا قوباد تاڵە‌بانی بەڵێنی هاوکاری و پشتیوانیی بەردەوامی مەکتەبى سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلالی بۆ دووبارەکردنەوە و خۆشحاڵی خۆشی بە دیدارەکە دەربڕی.

بابەتی پێشتر

پارێزگای هەولێر ئاگادارییەك ئاراستەی زیانلێكەوتووانی لافاوەكە دەكات

بابەتی دواتر

بەهۆی كاریگەرییەكانی لافاوەوە دەستگیركرابوو.. خاوەنی گوندی كۆری لە هەولێر ‏ئازادكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share