بۆ دایكان.. 10 خوو كە منداڵەكەت لە تۆوە فێریدەبێت

گومانی تێدا نییە کە منداڵان زۆر شت لە دایکیانەوە فێردەبن، بەوپێیەی منداڵ لە دایکیەوە خووەکانی وەک پاکوخاوێنی، رێکخستن و خواردنی تەندروست وەردەگرێت.

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، ئاراستەیەكی گونجاوی پەروەردەیی و وانەی سادە لە دایکەوە دەتوانێت کەسایەتیی منداڵەکەی دیاری بكات.

هەروەها ئەو تێبینی و بەهایانەی منداڵ لە سەرەتای تەمەنییەوە لە دایكیەوە وەریاندەگرێت، وەك چاندن وایە بۆ سەردەمی گەورەیی و كامڵبوونی، بەپێی ئەوەی لە رۆژنامەی (Times of India) بڵاوكراوەتەوە، لەوانە:

رێزگرتن
دایک دەبێت وریا بێت کە منداڵەکەی فێری رێزگرتن لە کەسانی دیکە بکات، بەبێ گوێدانە رەگەز و پێگە، لە رێگەی هەڵسوكەوتە گونجاوەكان و جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی مامەڵەکردنی میهرەبانانە لەگەڵ هەمووان و رەچاوکردنی هەستیان.

هاوسۆزی
دایکان دەتوانن هاوسۆزی لە منداڵەکانیاندا پەرەپێبدەن بە هاندانی بۆ تێگەیشتن و هاوسۆزی لەگەڵ هەستی کەسانی دیکە، ئەمەش دەبێتە هۆی پەرەپێدانی بەزەیی و زیرەکیی سۆزداری.

پاکوخاوێنی کەسی
دایک لە تەمەنێکی بچوکەوە خووی پاکوخاوێنی کەسی دەچێنێت، وەک دەستشۆردن و شوشتنی ددان بە بەردەوامی و پاراستنی پاکوخاوێنیی گشتی، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی تەندروستیی گشتی.

رێكخستن
دایکان منداڵەکانیان فێری کارامەیی رێکخستن دەکەن، جا چ بە رێکوپێک راگرتنی ژوورەکەیان بێت، یان چۆنیەتی دانانی خشتەی رێکخراو بۆ کاری قوتابخانە، یان پلاندانان بۆ خشتەکان بە گشتی، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی کارایی و بەرپرسیارێتی.

چێشتلێنان و خۆراک
زۆرێک لە دایکان توانا و شارەزایی چێشتلێنان و هەڵبژاردنی جۆری خۆراك بۆ منداڵەكانیان دەگوازنەوە، ئەمەش منداڵەکانیان فێری هەڵبژاردنی خۆراکی تەندروست و پەرەپێدان بە توانای چێشتلێنان دەكات.

بەرپرسیارێتیی دارایی
زۆرێک لە دایکان منداڵەکانیان لەبارەی بەڕێوەبردنی پارە و بودجە و بەهای پاشەکەوتکردن بە شێوەیەکی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ پەروەردە دەکەن، ئەمەش بناغەی سەربەخۆیی دارایی و خووی زیرەکیی خەرجکردن دادەنێت.

كارامەيى پەيوەندى
دایکان دەتوانن ڕۆڵێکی چارەنووسساز بگێڕن لە پەرەپێدانی توانای پەیوەندیکردنی منداڵەکانیان و فێرکردنی چۆنیەتیی دەربڕینی روونی خۆیان و بە وردی گوێگرتن و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.

کۆڵنەدان و خۆڕاگری
پێویستە دایکان هەوڵبدەن ببنە نمونە بۆ فێرکردنی خۆڕاگریی منداڵەکانیان بە نیشاندانی چۆنێتیی رووبەڕووبوونەوەی دۆخە دژوارەكان و مامەڵەكردن لەگەڵ ئالنگارییەكان و بینینی خاڵە ئەرێنییەكان لە دۆخە ناخۆشەكاندا.

هۆشیاربی ژینگەیی
دایکان دەتوانن بەهاکانی بەرپرسیارێتی ژینگەیی ببەخشن و، منداڵان فێری سوود و سوودەکانی قەدرزانی سروشت بکەن، لە رێگەی رەفتارەکانی کەمکردنەوەی پاشماوە و روونكردنەوەی گرنگیی پاراستنی ئەو هەسارەیەی لەسەری دەژین.

خۆپاراستن
دایکان منداڵەکانیان فێری گرنگی چاودێریکردنی خۆیان دەکەن، لەوانە وەرزشی جەستەیی، تەکنیکەکانی پشوو وەرگرتن، پراکتیزەکردنی تەندروستیی دەروونی و پێشخستنی شێوازێکی ژیانی هاوسەنگ و تەندروست.

بابەتی پێشتر

پارتی كرێكارانی بەریتانیا سەركەوت

بابەتی دواتر

پلەی گەرمی 5 پلە بەرزدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share