مەترسییە تەندروستییەکانی بۆنی ساختە چین؟

بۆنە ساختەکان خواستی زۆری لەسەرە لەلای ژنان و بەکارهێنانی زۆر باوە، بەتایبەت لەمساڵانەی کۆتاییدا کە بازاڕە ئۆنلاینەکان و بازرگانیکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە زۆر زیادیکردووە، هۆکارێکی دیکەی کەمیی نرخەکەیەتی بەراورد بە بۆنە ئۆرجیناڵەکان، بەڵام ئەو بۆنانە زیانی تەندروستیی زۆریان هەیە.

دیارترین زیانەکانی بۆنی ساختە:

لە بۆنە ساختەکاندا ژمارەیەکی زۆر ماددەی کیمیایی جۆراوجۆر بەکاردەهێنرێت لە پێکهاتەکەیدا، ئەو پێکهاتانە زیانبەخشن و ئاسان کاریگەرییان لەسەر کۆئەندامی هەناسە و تێکەڵ بە خوێن دەبێت، سەرەڕای کاریگەرییە دوورمەوداکانی لەسەر، هەوکردنی جیوبەکان، زیانەکانی بۆ کۆئەندامی هەناسە و کاریگەریی لەسەر کۆئەندامی دەماریش.

بۆنە ساختەکان ماددەی میسانۆڵیان تێدایە، کە مەترسییە بۆسەر پێست، لەوانەش دروستکردنی خاڵی تۆخ لەسەر پێست بەهۆی کارلێکی میسانۆڵ لەگەڵ تیشکی خۆر، بەتایبەت لەناوچەکانی ملدا، هەروەها هەوکردنی پێست، هەستیاریی پێست و تووشبوونی پێست بە وشکبوونەوە، مردنی خانەکانی ڕووی دەرەوەی پێست.

هەروەها بۆنە ساختەکان کاریگەریی خراپی لەسەر قژ دەبێت، بەتایبەت بەشێکی زۆری ژنان بۆن بۆ قژیان بەکاردەهێنن، لەگرنگترین زیانەکانیشی پچڕان و شکانەوەی تاڵەکانی قژ، نەمانی زیندوێتی و درەوشانەوەی قژ.

بابەتی پێشتر

لەلایەن دوو پەرلەمانتاری یەكێتی و گۆڕانەوەیە<br> بەڵگەی دروستكردنی كێشەی غاز ڕادەستی دادگای دەسپاکی كرا

بابەتی دواتر

سەرجەم خوێندكارانی وەرگیراو لە كۆلێژی سەربازی سەر بە هۆزەكەی وەزیرن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share