خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئێران بەڕێوەدەچێت

بەیانیی ئەمڕۆ دەنگدان بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئێران بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ كە لە خولی یەكەمدا نەتوانرا یەكلابكرێتەوە دەستیپێكرد.

ناوەندەكانی دەنگدان لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە كاتژمێر 7:30ی بەیانیی ئەمڕۆ بەكاتی هەرێمی كوردستان بەڕووی دەنگدەراندا كرانەوە و چاوەڕوان دەكرێت تا كاتژمێر 10ی ئەمشەو كراوەبن.

لەم خولەی هەڵبژاردنەكەدا خاوەن دەنگی یەكەم و دووەمی خولی یەكەم هەریەك لە مەسعود پزشکیان و سەعید جەلیلی رکابەرى بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆماری داهاتووی ئێران دەكەن.

بەپێی راگەیەندراوی پێشووی وەزارەتی ناوخۆی ئێران، زیاتر لە 61 ملیۆن كەس مافی بەشدارییان لە دەنگداندا هەیە و لە ماوەی دیاریكراودا دەتوانن روو لە سندوقەكانی دەنگدان بكەن.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی كۆیە: ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و شۆفێرەكەی گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

پارتی كرێكارانی بەریتانیا سەركەوت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share