هاتوچۆی كۆیە: ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و شۆفێرەكەی گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە رایدەگەیەنێت، ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگای كۆیە – رانیە نزیك گۆڕستانی بێستانە وەرگەڕا و شۆفێرەكەی گیانیلەدەستدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە رێگای كۆیە -رانیە و نزیك گۆڕستانی بێستانە ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و شۆفێرەكەی گیانیلەدەستدا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە شوفێران دەكەین پابەندی هێماكانی شەقام و رێنمایی هاتوچۆ بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا عەبدولكەریم: لە دادگای فیدراڵی سكاڵا لەسەر سەرۆكی كۆمسیۆن تۆماردەكەین

دانا عەبدولكەریم بەشداربووی كۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، لە دادگای فیدراڵی سكاڵا لەسەر سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان تۆماردەكەین.…
Total
0
Share