شەش خۆراکی سپی کە دەبێت ئەو کەسانەی نەخۆشیی شەکرە و فشاری خوێنیان هەیە لێی دووربکەونەوە

هەڵبژاردنی خۆراک رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی بەرزی پەستانی خوێن و شەکرە، هەندێک خۆراک بەتایبەتی کە خۆراکی رەنگ کاڵ و سپین، دەتوانن نەخۆشییەکان خراپتر بکەن و پێویستە مرۆڤ ئاگاداریان بێت.

بە گوێرەی رۆژنامەی Times of India، دوورکەوتنەوە لەم خۆراکانە کاریگەری بەرچاو دروستدەکات و تەندروستی باشتر دەکات و ئەمانەن:

یەکەم: نانی سپی، بەهۆی ئەوەی لە ئاردی پاڵاوتە دروستدەکرێت و زۆرینەی ریشاڵ و ڤیتامین و کانزاکانی لەدەستدەدات.

دووەم: برنجی سپی، هاوشێوەی نانی سپی، برنجی سپی پرۆسەی پاڵاوتنی بەسەردا دێت کە کانزا گرنگەکانی لەدەستدەدات، لە ئەنجامدا بەرهەمێکی نیشاستەیی دروست دەبێت کە ئاستی شەکری خوێن بەرزدەکاتەوە.

سێیەم: مەعکەرۆنی سپی، هاوشێوەی دانەوێڵە پاڵاوتەکانی تر دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا بەهۆی کەمی ریشاڵەوە، ئەمەش بە تایبەتی زیانی بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە.

چوارەم: پەتاتەی سپی، سەرەڕای ئەوەی خۆراکێکی سروشتییە، بەڵام رێژەی بەرزی نیشاستەی بەو مانایەیە کە دەتوانێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئاستی شەکری خوێن کاتێک بە رێژەیەکی زۆر یان بە شێوەی کوڵاو یان سوورەکراو بخورێت.

پێنجەم: شەکری سپی، بە شێوەیەکی باو لە زۆرێک لە خۆراک و خواردنەوە ئامادەکراوەکاندا هەیە، پێکهاتەیەکی سەرەکییە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی شەکری خوێن، بۆ تووشبووانی شەکرە، زیادەڕۆیی لە خواردنی شەکر دەبێتە هۆی کۆنترۆڵنەکردنی ئاستی گلوکۆزی خوێن و زیادبوونی ئەگەری ئاڵۆزییەکان.

شەشەم: خوێی سپی، دەوڵەمەندە بە سۆدیۆم، دەتوانێت بەرزی پەستانی خوێن زیاتر بکات، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکات.

بابەتی پێشتر

رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان حەوت ئۆتۆمبێدا روویدا

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەڵەبجەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share