تەندروستیی دهۆک زانیاری لەبارەی تەندروستیی ئەو گەنجە دەخاتەڕوو کە گوێی بڕدراوە

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک لەبارەی تەندروستیی ئەو گەنجەی شەوی ڕابردوو گوێی بڕدرا ئاشکرایکرد، هێشتا چارەسەر وەردەگرێت بەڵام تەندروستیی جێگیرە.

سەبارەت بە ئەگەری لەدەستدانی هەستی بیستنی قوربانییەکە لەلێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دکتۆر هەمزە ڕەزکی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک ڕایگەیاند، ئێستا بیستنی کێشەی نییە و هەرچییەکی پێدەوترێت دەبیستێت، بەڵام نازانین لە داهاتوودا زیانی بەردەکەوێت یان نا، بۆ ئەوەش پێویستە پزیشکانی قوربانییەکە دوای دیراسەکردنی بڕیاری لەسەر بدەن.

شەوی ڕابردوو گەنجێک بەناوی وەجدی زێدان لە کامپی شاریای پارێزگای دهۆک، لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ ماڵەوە لەلایەن سێ کەسەوە هێرش دەکرێتە سەری و هەردوو گوێی دەبڕن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: دەستخۆشی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەکەم بۆ یەکڕیزییان لە پرسی هەڵەبجە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، دەستخۆشی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات بۆ یەکڕیزییان لە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای…
زیاتر ببینە

دوای نەمانی لێبڕین، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ ئاساییبوونەوەی دەوامە

دوای نەهێشتنی لێبڕینی موچە، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دووپاتیدەكاتەوە، كە لەگەڵ ئاساییبوونەوەی دەوامدان، بەڵام بەهۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتای…
Total
0
Share