بانكی ناوەندی لەبارەی پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی بڕیاریدا و گەشتیاران ئاگاداردەكاتەوە

بانکی ناوەندی بڵاویکردەوە، لە رێگەی کۆمپانیاکان و لقەکانی بانک لە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکان دۆلار بە نرخی رەسمی بە گەشتیاران دەدرێت لە رۆژی 14ی تەمووزەوە.

بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هاوڵاتی گەشتیار دەچێتە لای کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی مۆڵەتپێدراو کە لە سەرجەم شارەکاندا بوونیان هەیە بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەیە بە دینار کە هاوتایە بە پشکی هاوڵاتی لە دۆلارەکە ئاڵوگۆڕ پێ بکات بەپێی نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕی بانکی ناوەندیی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوڵاتییەکە ناوی دەچێتە سەر پلاتفڕۆمی ئەلیکترۆنی بانکی ناوەندیی عێراق و پسوڵەیەکیان پێ دەبێت کە پشتگیری دانانی بڕی دینارەکە دەکات لە بانکەکە و دواتر دوای تەواوکردنی رێوشوێنەکانی دەرچوون بڕی پارەکەی بە دۆلار وەردەگرێت لە فڕۆکەخانە و لە هەموو رۆژەکانی هەفتە و 24/7 دەبێت.

باس لەوەشکراوە، بانکی ناوەندی بڕیاریدا رێگە بە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردن بدات زیاتر لە پشکێک لە ماوەی هەفتەکەدا وەربگرن بۆ ئەوەی بە تەواوی وەڵامی داواکارییەکانی گەشتیاران بدەنەوە

بابەتی پێشتر

لە سنووری كەركوك منداڵێك خنكا

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

ئەمڕۆ دووشەممە بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی بەردەوامە لە دابەزین و لە ئێستادا نرخی 100 دۆلار یەکسانە…
Total
0
Share