دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا دەستیپێکرد

کاتژمێر 7:00ی بەیانی ئەمڕۆ دەنگدەرانی بەریتانیا بەمەبەستی هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی پەرلەمانی وڵاتەکەیان بەرەو سندوقەکانی دەنگدان بەڕێکەوتن و پڕۆسەکە دەستیپێکرد.

وێستگەکانی دەنگدان لە 650 بازنەی هەڵبژاردن لە سەرانسەری ئینگلتەرا، وێڵز، سکۆتلەندا و ئێرلەندای باکوور کراونەتەوە و 46 ملیۆن دەنگدەر دەنگ بۆ هەڵبژاردنی 650 ئەندامی پەرلەمان دەدەن، هاوکات هەر حزبێکی سیاسی 326 کورسی بەدەستبهێنێت، بە زۆرینە دەتوانێث حکومەت پێکبهێنێت.

هەر کەسێک تەمەنی 18 ساڵ و سەرووتر بێت و ناوی تۆمارکرابێت و هاوڵاتیی بەریتانی یاخود ئێرلەندا بێت دەتوانێت دەنگ بدات، هاوکات دوابەدوای گۆڕانکارییەکی یاسایی لە ساڵی 2022، نزیکەی دوو ملیۆن هاوڵاتیی بەریتانی کە زیاتر لە 15 ساڵە لە دەرەوەی وڵات دەژین، توانیان ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ دەنگدان.

بڕیاریشە ئەنجامە بەراییەکانی هەر ناوچەیەک یاخود بازنەیەک تاوەکو ئەمشەو یاخود بەیانی هەینی رابگەیەندرێت، هاوکات ئەمە یەکەم هەڵبژاردنی گشتییە کە دەنگدەرانی ئینگلتەرا و وێڵز و سکۆتلەندا دەبێت ناسنامەی وێنەیی پیشان بدەن بۆ ئەوەی دەنگ بدەن.

بابەتی پێشتر

پشکنینێکی سادە پێتدەڵێت کە ئاوی پێویست دەخۆیتەوە یان نا

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی: چەکی پارەی گەنمی جوتیاران گەیشت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران: لە ئەمریكا نائومێدبووین

وەزیری دەرەوەی ئێران لە توركیاوە ناڕەزایی وڵاتەكەی بەرانبەر بە فشار و داواكارییەكانی ئەمریكا دەربڕی و ڕایگەیاند، لە گەڕانەوەی…
Total
0
Share