بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی: چەکی پارەی گەنمی جوتیاران گەیشت

چەکی پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە سلێمانی و دەست بە دابەشکردنی کرا.

نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ بڕی 20 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیاران خرایە سەر هەژماری بانکی بابان، ئەمڕۆ چەکی پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە سلێمانی.

وتیشی، ئێستا پرۆسەی دابەشکردنی چەکەکان بەسەر سایلۆکاندا دەستیپێکردووە و سەرجەمیان دابەشکراون.

نەسرین ئەحمەد باسی لەوەش کرد، لە سنووری سلێمانی 175 چەکی پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتوون و دابەشکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا: داوای دابەشکردنی دوو مووچە دەکەین

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا، رایگەیاند، داوادەکەین مووچەکانمان لەگەڵ مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردە رێکبکرێتەوە. هیوا سەمەد، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی…
Total
0
Share