فڕۆكەیەك لە ئوسترالیا كەوتە خوارەوە

فڕۆكەكە دوای كەوتنەخوارەوەی

پۆلیسی ئوسترالیا ڕایگەیاند، فڕۆكەیەكی بچوك لە ئاوەكانی نزیك كەناراوەكانی ڕۆژهەڵات كەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە هەر چوار سەرنشینەكەی گیانیان لەدەستداوە كە دووانیان منداڵن.

پۆلیسی وڵاتەكە ئاشكرایكرد، فڕۆكەوانەكە كە تەمەنی 69 ساڵە سێ سەرنشینی لەگەڵ خۆی بردووە بۆ گەشتێكی كاتبەسەربردن، بەڵام فڕۆكەكەیان لە ناوچەیەكی باكووری ڕۆژهەڵاتی بریزبین كەوتووەتە خوارەوە، بە ماوەیەكی كەمی پاش فڕینی.

تائێستا پۆلیس لە هەوڵی ئاشكراكردنی ناسنامەی سەرنشین و دوو منداڵەكەدایە كە بە وتەی كریگ وایت-ی ئەفسەر لەخوار تەمەنی پێگەیشتنەوەن.

لای خۆیەوە ئەنجۆس میچل، كۆمسیاری ئەنجومەنی سەلامەتی گواستنەوەی ئوستراڵی ڕایگەیاند، ئامادەكردنی ڕاپۆرت لەبارەی هۆكاری كەوتنەخوارەوەكە لەماوەی شەش تا هەشت هەفتەدا تەواو دەبێت.

بابەتی پێشتر

شانەی ئەمنی: هێرشێکی مووشەکی کرایەسەر ناوچەی سەوز

بابەتی دواتر

كاروانی یەكەمی هاوكارییەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ زیانلێكەوتووانی هەولێر دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. چەکدارانی تاڵیبان لە یۆنان

میدیاکانی یۆنان بڵاویانکردەوە کە دانیشتووانی شاری “کەلەماتە” پەیوەندییان بە پۆلیسەوە کردووە کە گوایە چەکدارانی تاڵیبان بەسەر شەقامێکی سەرەکیی…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەرزبووە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 99…
Total
0
Share