ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچە، دواخستن و نەناردنی لیستی مووچەیە و دەشڵێت، ” دەبێت هەرێم پابەندی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیی عێراق بێت”.
دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچە، دواخستن و نەناردنی لیستی مووچەیە كە دەبێت بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێبكات و داهات رادەستی بەغداد بكرێت.
وتیشی، “ئەگەر لیستی مووچە لەكاتی خۆیدا بنێردرێت وردبینی تێدا دەكرێت و پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە دەنێردرێت كە ئەوەش پێویستی بە چەند رێكارێكی كارگێڕی و دارایی هەیە”.