چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بۆردومان كران

ئەمشەو چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بۆردومان كران و تائێستا زەرەر و زیانەكانی نەزاندراون.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمشەو سنووری قەزای پشدەر، چەند شوێنێكی بناری قەندیل و زنجیرە چیای مەتینا لە سنووری قەزای ئامێدی و گوندەكانی كانی میران و ساڵیاوای سەر بە قەزای پێنجوێن بۆردومان كران.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە تائێستا زەرەر و زیانەكانی نەزاندراون و ترس و دڵەڕاوكێ لای هاوڵاتییانی نیشتەجێی ئەو سنوورانە دروستبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی: ئەمڕۆ بەفر لە سەنتەری شارەکان دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەفربارین سەنتەری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share