ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا گۆڕانکارییەکان جێبەجێدەکات و راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لەبارەی گۆڕانكارییە كارگێڕییەكانەوە رایدەگەیەنێت، درێژە بە گۆڕانكاری لە پۆستەكان و چاكسازییەكانمان دەدەین و گۆڕانكارییەكانیش كە كراون لە تایبەتمەندیی ئەنجومەنی پارێزگایە.

لە راگەیەندراوێكدا ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا هاتووە و ئاماژەی بەوە كردووە، ”دەسەڵاتە دەستووری و یاساییەكانی خۆمان بەكارهێناوە و بەرەو چاكسازیی كارگێڕی هەنگاومان ناوە، ئەوەش بەپێی بڕیارەكانی ئەنجومەنەكەمان بە ژمارە 21-40 كە لە چواردەیەمین خولی ئاسایی سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكان وەرگیراون بەپێی بڕگەكانی دەستوور و یاسا”.

جەختیلەوەش كردووەتەوە، ”ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا درێژە بە رێوشوێنە چاكسازییەكانی دەدات بەو پێیەی نوێنەرایەتیی ئیرادەی راستەقینەی خەڵكی پارێزگاكە دەكات و نوێنەری یاساییانە و سوێندمان خواردووە كە بەرژەوەندییەكانی نەینەوا بپارێزین”.

ئەو ئەنجومەنە دەشڵێت، ”بڕیارەکانمان سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان دەرکراون و لەلایەن پارێزگاری نەینەواوە جێبەجێدەکرێن و ئەو کەسانەی لەو بڕیارانە زیانیان بەرکەوتووە دەتوانن پەنا بۆ دەسەڵاتی دادوەریی ببەن”.

پێشتر دەستەی باڵای هاوئاهەنگیی نێوان پارێزگاکان لەبارەی گۆڕانکارییەکانی یەکە کارگێڕییەکان لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای نەینەواوە داوایەکی ئاڕاستەی ئەو ئەنجومەنە کرد و رایگەیاند بوو، لە گۆڕانکارییە کارگێڕییەکاندا پەلە نەکەن.

بابەتی پێشتر

تەمەنی 57 ساڵە و تائێستا بەردەوامە لە یاریی تۆپی پێ

بابەتی دواتر

بڕیار رەشید: كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەركراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share