دەستەی دەسپاکیی عێراق: ئاشکراکردنی بەرژەوەندیی دارایی هەموو بەرپرسانی وڵات دەگرێتەوە

سەرۆکی دەستەی دەسپاکیی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، ئاشکراکردنی سامان و بەرژەوەندیی دارایی هەموو بەرپرسان و فەرمانبەرانی عێراق دەگرێتەوە و رەشنووسی رێککەوتنێکیش بۆ هەماهەنگی کارکردن لەگەڵ دەستەی دەسپاکیی هەرێمی کوردستان ئامادەیە.

حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەسپاکیی عێراق لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، “ئاشکراکردنی بەرژەوەندیی دارایی سەرجەم بەرپرسان و فەرمانبەرانی عێراقی دەگرێتەوە و دەبێت هەموو کەسێک ملکەچی یاسا بێت”.

ئاماژەی بەوشکرد، “لەگەڵ دەستەی دەسپاکیی هەرێمی کوردستان کاردەکەین بۆ دروستکردنی هەماهەنگی و رەشنووسی رێککەوتنێک لەو بارەیەوە ئامادەکراوە”.

ئەو بەرپرسەی عێراق داوا لە دەستەی دەسپاکیی هەرێم دەکات هاوکاربێت لە فەرمانی دەستگیرکردن و ئاشکراکردنی بەرژەوەندیی دارایی بەرپرسان بۆ ئەوەی بتواندرێت وردبینییان لێبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ بنكه‌ى سه‌ربازیی هه‌ریر كشانه‌وه‌

فەرماندەی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبەشەکانى عێراق ڕایگەیاند، هێزەکانى هاوپه‌یمانان لە بنکەى سەربازیى هەریر لە هەولێر کشاونەتەوە و چه‌ك و كه‌لوپه‌له‌كانیشیان…
Total
0
Share