بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای كفری – كارێز ماتۆڕسوارێك گیانیلەدەستدا.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر رێگای كفری – كارێز بەهۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكیلێكەوە ماتۆڕسوارێك برینداربوو و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ماتۆڕسوارەكە كە لەدایكبووی ساڵی 2001 بووە برینداربووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا و لەلایەن تیمی هاتوچۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە، بەمەبەستی زانینی هۆكار و شێوازی رووداوەكە.