بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 149 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەكاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 148 هەزار و 350 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار گرتووەتەبەر، بەڵام پسپۆڕانی بواری ئابوری پێیانووایە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەر دۆلار و بانكی ناوەندیی عێراقیش خستنەڕووی دۆلاری كەمكردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاری دەستبەكاربوونی بۆ فەرماندەی نوێی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان دەركرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاری دەستبەكاربوونی بۆ فەرماندەی نوێی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان دەركرد. لە رێوڕەسمێكدا…
Total
0
Share