لە مانگی رابردوودا 17 بومەلەرزە لە عێراق و هەرێم تۆمارکراون

لە مانگی رابردوودا لە عێراق و هەرێمی کوردستان 17  بومەلەرزە تۆمارکراون.

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، راپۆرتی مانگانەی چاودێریکردن و روودانی بومەلەرزە بۆ مانگی حوزەیرانی 2024 دەریدەخات کە لەو ماوەیەدا 17 بومەلەرزە لە ناوخۆی عێراق تۆمارکراون.

دەشڵیت، بومەلەرزەکان زیاتر لە هەشت ناوچە چڕبوونەتەوە لەوانە، پارێزگای دیالە بە پێنج بومەلەرزە لە (کفری، خانەقین، باکووری دەریاچەی حەمرین، عوزێم)، لە پێشەنگی لیستەکەدان.

ئاماژە بەوەش دەکات، پاشان پارێزگای سلێمانی لە پلەی دووەمدا بووە بە تۆمارکردنی چوار بومەلەرزە لە سلێمانی و کەلار، دوای ئەویش دهۆک (سێمێل، زاخۆ)، و نەینەوا (موسڵ،شەنگال) کە هەریەکەیان دوو بومەلەرزەیان تۆمارکردووە.

هەر بەپێی راپۆرتەکەی دەستەی کەشناسیی عێراق، لە مانگی رابردوودا، بومەلەرزەیەک لە پارێزگای کەرکوک، هەولێر(شەقڵاوە)، واست (کوت)، موسەنا(قەزای سەلمان) تۆمارکراوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: مێروولەکان توانای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییان هەیە

بابەتی دواتر

کۆمسیۆن وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share