توێژینەوەیەک: مێروولەکان توانای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییان هەیە

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی یەکێک لە جۆرەکانی مێروولە توانای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییان بۆ یەکتر هەیە و سیستمی تەندروستییان بە شێوەیەک پێشکەوتووە جگە لە مرۆڤ هیچ بوونەوەرێک ناتوانێت رکابەرییان بکات.

توێژینەوەکە لەسەر جۆرێکی مێروولە بە ناوی کامبۆنوتۆس فلۆریدانۆس، کە جۆرێکی مێروولەی سوورە و درێژییەکەیان 1.5 سانتیممەتر ئەبێت و لە بەشی باشووری رۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەژین ئەنجامدراوە.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، کاتێک مێروولەیەک قاچەکانی تووشی پێکان دەبێت، لەلایەن مێروولەیەکی دیکەوە برینەکەی پاکژدەکرێتەوە و ئەگەر پێویست بکات قاچەکە دەبڕێتەوە بۆ رزگارکردنی ژیانی.

توێژەران دەڵێن، ئەگەر برینی مێروولەکە لە بەشی سەرەوەی قاچەکەدا بێت بۆی دەبڕنەوە، بەڵام گەر لە بەشی خوارەوە بێت بۆی پاکدەکەنەوە، هەموو ئەمانەش لە رێگای دەمیانەوە ئەنجادەدەن و کاتژمێرێک بۆ سێ کاتژمێری پێدەچێت.

بە وتەی توێژەران، لەم جۆرە مێروولانەدا مێروولە مێینەکان ئەو کارەدەکەن، مێروولە نێرەکان تەنها چەند کارێکی لاوەکیان پێدەسپێرێت.

بابەتی پێشتر

رەزامەندی لەسەر بەكارهێنانی دەرمانێكی نوێ بۆ زەهایمەر وەرگیرا

بابەتی دواتر

لە مانگی رابردوودا 17 بومەلەرزە لە عێراق و هەرێم تۆمارکراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share