هۆشداری لە ماددەیەکی ژەهراوی دەدرێت کە لە تیک تۆکدا بانگەشە بۆ سوودەکانی دەکرێت

پسپۆڕانی تەندروستی هۆشداری دەدەن لەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “تیک تۆک”دا بڵاودەبنەوە، کە باس لە سوودەکانی زیادکردنی “بۆراکس” بۆ ئاوی خواردنەوە دەکەن، بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن و کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان.

بۆراکس بە سۆدیۆم بۆرات، سۆدیۆم تێترابۆرات، یان سۆدیۆم تێترابۆرات ناسراوە و خوێیەکە لە ترشی بۆریک، ئەم خوێیە لە خوردنەوەکاندا قەدەغەکراوە و تەنها لە پاککەرەوەی جلشۆر و پاککەرەوەکانی دیکەدا بەکاردەهێنرێت.

ماوەیەک دەبێت لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیک تۆک بانگەشەی زۆر بۆ بەکارهێنانی ئەو خوێیە دەکرێت بۆ ئاوی خواردنەوە بەمەبەستی پاککردنەوە و پاراستن لە هەوکردن.

بەگوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵکردنی ژەهرەکانی ئەمریکا، خواردنی “بۆراکس” دەبێتە هۆی داخوران و برینداربوونی گەدە، هەروەها ژەهرەکان لە جەستەدا دەرناکات، بەڵکو دەبێتە هۆی کەمخوێنی.

بەپێی ئاماری دامەزراوەی نیشتمانیی تەندروستیی ئەمریکا، بۆراکس پەیوەندی بە سکچوون، گرژبوون و داخورانی بۆرییەکانی خوێنەوە هەیە.

هەروەها دکتۆر کێلی جۆنسۆن ئاربۆر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی NBC News رەتیکردەوە کە خواردنی بۆراکس یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن یان فشاری ئۆکسجینی بدات.

توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە “بۆراکس” ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات و توانای منداڵبوون تێکدەدات.

بابەتی پێشتر

بەڵێنێكی سودانی بۆ ناردنی مووچە و بودجەی هەرێم ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە وەزیری دادی نیوزلەندا دەستبەرداری پۆستەکەی بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share