بافڵ جەلال تاڵەبانی: دۆخی ناوچەكە وادەخوازێت پەیوەندییەكان لەچوارچێوەی یاسا و پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەكان بەردەوامبن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد لەگەڵ جەنەراڵ جۆول ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كۆبووەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا دۆخی ئەمنی و مەترسییەكانی تیرۆر لە عیراق و ناوچەكە تاوتوێكران و جەخت لە فراوانكردنی هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە، عێراق و هاوپەیمانان كرایەوە لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەكان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی و بەردەوامیی هەماهەنگییەكان كرد وەك فاكتەرێكی سەرەكیی پاراستنی ئارامیی ناوچەكە و رایگەیاند، “دۆخی ناوچەكە وادەخوازێت پەیوەندییەكان لەچوارچێوەی یاسا و پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەكان بەردەوامبن و هەمووان پێكەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و مەترسییەكانی هاوكار و هەماهەنگبن”.

بابەتی پێشتر

دڵنیایی بە هێزەكانی پێشمەرگە دەدرێت

بابەتی دواتر

ئاگر لە نەخۆشخانەیەكی دهۆك كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share