نوێترین زانیاری لەبارەی پرۆژەی دوو سایدی کەلار – دەربەندیخان

سەرپەرشتیاریی ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، پرۆژەی دوو سایدی کەلار – دەربەندیخان بە چڕی کاری تێدادەکرێت و 85% ی کارەکانی تەواوبووە.

جەلال نوری سەرپەرشتیاریی ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، کارکردن لە پرۆژەی دوو سایدی کەلار – دەربەندیخان قۆناغێکی باشی بڕیوە، بەشێکی زۆری کارەکانی تەواوبووە کە دەکاتە 85%.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ دەستپێکردنەوە بە پرۆژەکە کارکردن تێیدا زۆری بە چڕی بەڕێوەدەچوو لە زیاتر لە 10 شوێنەوە کاری تێدادەکرا، ئەمەش کێشەی لادانی کاتی بۆ شۆفێران دروستدەکرد، لە ئێستادا لادانەکان تەواوبوون و تەنها یەک شوێن ماوە و ئەوەش تا کۆتایی ئەم مانگە تەواودەبێت.

وتیشی، بەپێی پلانەکان لە زووترین کاتدا پرۆژەکە تەواودەکرێت و دەچێتە خزمەتی شۆفێران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت هاتوچۆی دەرەوەی شار مەکەن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بەبۆنەی دروستبوونی تەمێکی زۆر لەناو شاری سلێمانی، بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە،…
زیاتر ببینە

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم: هەر هاوڵاتییەک لە تورکیا گیری خواردبێت بۆ گەڕانەوە ڤیزای ترانزێتی پێدەدرێت

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەو هاوڵاتییانەی لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ گیریان خواردووە ڤیزای ترانزێتیان پێدەدرێت و بە…
Total
0
Share