پۆلیسی دارستانی پێنجوێن پێنج کەسی دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بڵاویکردەوە، کارمەندەکانی بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن پێنج هاوڵاتییان لەسەر زیادەڕەویی دەستگیرکردووە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی دارستاندا ئەوە خراوەتەڕوو، دەستگیرکردنی ئەو پێنج کەسە لە سنوورەکانی (شاخی ملەکەوە، شاخی حاجی شێخ، مێرگەسیر، گوندی راوگان، رێگای کۆنی باشماخ) بووە.

ئەو تۆمەتی بەهۆیەوە دەستگیرکراون، دروستکردنی زیادەڕەوی و دروستکردنی خانوو و بینا بووە لەسەر موڵکی گشتی و پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.

بابەتی پێشتر

نرخی کارەبای مۆلیدە دیاریکرا

بابەتی دواتر

چین لە تێپەڕاندنی ئەمریکا لە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی کارەباییدا نزیکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ ساڵیادی كۆڕەوە

ئەمڕۆ 31ی ئازار ساڵیادی كۆڕەوی ملیۆنیی گەلی كوردستان و رەتكردنەوەی دەسەڵاتی دەزگا سەركوتكارەكانە. دوای سەركەوتنی راپەڕینی بەهاری ساڵی…
Total
0
Share