بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ 30 ملیۆن دۆلاری کاشی خستەبازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق، خشتەی خستنەڕووی دۆلاری بڵاوکردەوە و بە گوێرەی خشتەکە بۆ ئەمڕۆ 269 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە و لەو بڕەش 30 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

کۆی گشتیی خستنەڕووی ئەمڕۆ سێشەممەی بانکی ناوەندیی عێراق، 269 ملیۆن و 250 هەزار دۆلار بووە، لەو بڕە 239 ملیۆنی بەشێوەی حەواڵاتی بازرگانیی بووە و 30 ملیۆن و 250 هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بووە.

ئەمڕۆ بەهای دۆلار لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێم بە جێگیری مایەوە و 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 147 هەزار و 700 دیناری عێراقی بوو.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی: ئەو دوو کەسەی لە هەولێر تووشی تای خوێنبەربوون بوون گۆشتفرۆشن

بابەتی دواتر

نرخی کارەبای مۆلیدە دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share