وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو سیناریۆ قێزەونانە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە و دەشڵێت، “وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بە زانیارییەكان كردووە بەبێ ئەوەی ناوی هیچ هێزێك بهێنێت، بەڵام وتەبێژەكەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم تۆمەت دەبەخشێتەوە و ئێستا خۆمان ئامادەدەكەین بۆ هەڵبژاردن نەك بۆ شەڕی ناوخۆ”.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو راگەیاند، یەكێتی بەتوندی ئیدانەی سووتاندنی بازاڕی قەیسەریی هەولێر، بازاڕی كەركوك و دهۆك دەكات و ئەوەی ئێستا هەیە پارتی دەیەوێت كێشە بۆ هەڵبژاردن دروستبكات و لە هەڵبژاردن دەترسێت.
راشیگەیاند، ئەمڕۆ گوێمان لە قسەكانی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆیی عێراق بوو زانیارییەكانی گواستەوە بەبێ ئەوەی ناوی هیچ هێزێك بهێنێت، بەڵام وتەبێژەكەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم تۆمەتی بەخشییەوە و ئێستا خۆمان ئامادەدەكەین بۆ هەڵبژاردن نەك بۆ شەڕی ناوخۆ”.
وتیشی، “پێشتر هەوڵدرا قسەمان لەگەڵ بكرێت بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، بەڵام ئێمە رەتمانكردەوە و ئەوەی ئێستا هەیە جۆرێكە لە دروستكردنی كێشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان”.