کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی کۆتاییهێنان بە ئەرکی گواستنەوەی حاجیانی لە سعودیەوە بۆ عێراق راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی ئاماژە بەوە دەکات، ”هێڵەکەمان کۆتایی بە ئەرکەکانی خۆی لە گواستنەوەی میوانانی ماڵی خودا لە سعودیەوە بۆ عێراق هێنا و پلانەکەمان بۆ گواستنەوەی حاجییان سەرکەوتووبوو”.
بەپێی ئامارێکی رەسمی حکومەت، ئەمساڵ 30 هەزار و 293 کەس لە عێراقەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی رێوڕەسمەکانی حەج بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن و ژمارەی ئەو کەسانەشی کە لە هەرێمەوە گەشتیان کرد چوار هەزار و 685 کەس بوون.