کرێی مانگی حوزەیرانی مۆلیدە ئەهلییەکان لە شاری سلێمانی ئاشکراکرا

بە گوێرەی قسەی سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی شاری سلێمانی لە نێوان 11 هەزار و 500 دینار بۆ 12 هەزار و 500 دیناردا دەبێت.

عوسمان محەمەد،  سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی شاری سلێمانی لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی ئەوەی خشتەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی رابردوو 24 کاتژمێری بووە، واتە هەر کاتێک کارەبای نیشتمانی کوژاوەتەوە کارەبایان داوە، بەرزبوونەوە لە نرخەکەدا بەدیدەکرێت، بەراورد بە مانگی پێشووتر.

ئاماژەی بەوەشکرد، نرخەکە بە گوێرەی کاتژمێرەکانی کارپێکردن و نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەکاندا دیاریدەکرێت و مۆلیدەکان لە کۆی گشتی مانگی رابردوودا، زیاتر لە 280 کاتژمێر کاریان کردووە و بە گوێرەی کارکردنیان نرخەکان جیاواز دەبێت لە نێوان 11 هەزار و 500 دینار بۆ 12 هەزار و 500 دینار.

بابەتی پێشتر

ستران عەبدوڵا: چەمینەوە و چەماندن

بابەتی دواتر

عێراق سەرکەوتنی گەشتەکانی حەجی ئەمساڵی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین هەرزان دەبێت

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان هەرزان دەبێت. بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە تۆڕی…
Total
0
Share