کەشناسیی سلێمانی: تێکڕای پلەی گەرمی لە ئەمساڵدا دوو پلە بەراورد بە تێکڕای سی ساڵی رابردوو بەرزبووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، تێكڕای پلەی گەرمی لەم مانگەدا 32.2 پلەی سیلیزی بووە و بەراورد بە تێكڕای پلەی گەرمی سی ساڵی رابردوو  ئەمساڵ 2.0 پلە گەرمتربووە.

هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی داتا تۆماركراوەكانی وێستگەی كەشناسیی سلێمانی لە مانگی حوزەیرانی  ئەمساڵدا نزمترین پلەی گەرمی 21.5 ° و بەرزترین پلە 41.7 ° تۆمار كراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بەشێوەی جیاواز و بە ئەندازەی جیاواز کارییگەرییان لەسەر ناوچە جیاوازەکانی سەر زەوی دەبێت و گەرمبوونی بەرگەهەوای زەوی کاریگەری دروستکردووە لەسەر بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زۆرێک لەناوچەکانی جیهان.

بابەتی پێشتر

شەوی رابردوو سێ بوومەلەرزە لە سنووری گەرمیان روویاندا و وردەکارییەکەیان ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

حکومەتی کوەیت: هیچ کەسێکی بێکارمان نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share