حکومەتی کوەیت: هیچ کەسێکی بێکارمان نییە

سەرۆکی دیوانی خزمەتگوزاری شارستانیی کوەیت رایگەیاند، بەپێی چەمکی بێکاریی ئێمە هیچ کەسێکی بێکارمان نییە.

لەو بارەیەوە عیسام رەبیعان، سەرۆکی دیوانی خزمەتگوزاریی شارستانیی کوەیت لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ”کۆی گشتیی دەرچووانی ساڵی 2023 لە بەشە جیاوازەکانی خوێندنی باڵادا 28 هەزار و 109 دەرچوو بووە، لە کاتێکدا 29 بۆ 30 هەزار هەلی کار لە کەرتی حکومیدا بەردەستە بووە، لەو ژمارەیەش 24 هەزار هەلی کاریان لەلایەن دەوڵەتەوە بودجەی بۆ دابینکراوە و پێنج هەزار و 500 بۆ شەش هەزار 500 کەسیش خانەنشین کراون”.

ئەوەشی خستەڕوو، ”نزیکەی هەزار و 200 دەرچوو هەنگاو بەرەو کارکردن لە کەرتی تایبەتدا دەنێن و کەرتی نەوتیش ساڵانە نزیکەی 600 بۆ 700 کەس وەردەگرێت، ئەوە بێجگە لە کەرتەکانی سەربازیی و ئاگرکوژێنەوە و کەرتەکانی دیکە کە هەزاران دەرچوو وەردەگرن”.

ژمارەی دانیشتووانی ئێستای کوەیت بە پشتبەستن بە راپۆرتێکی Worldometer بە چوار ملیۆن و 342 هەزار 455 کەس مەزەندە کراوە و ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتەش یەکسانە بە 0.05%ی کۆی دانیشتووانی جیهان.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی سلێمانی: تێکڕای پلەی گەرمی لە ئەمساڵدا دوو پلە بەراورد بە تێکڕای سی ساڵی رابردوو بەرزبووەتەوە

بابەتی دواتر

ستران عەبدوڵا: چەمینەوە و چەماندن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share