شەوی رابردوو سێ بوومەلەرزە لە سنووری گەرمیان روویاندا و وردەکارییەکەیان ئاشکراکرا

شەوی رابردوو لە کاتژمێر 11:57 خولەک بە کاتی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان سێ بوومەلەرزە لە سنووری گەرمیان روویانداوە، یەکێکیان کە هەستی پێکراوە، بەهێز بووە و دوانەکەی دیکە پلەکانیان کەم بووە.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، وردەکاریی بوومەرلەرزەکانی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، گوڕی بوومەلەرزە بەهێزەکەیان 4.9 پلە بووە بە پێوەری رێختەر و لەلایەن دانیشتوانی چەندین شار و ناوچەی دەوروبەرەوە هەستی پێکراوە.

باسی لەوەشکردووە، چەقی بوومەلەرزەکە 6 کیلۆمەتر دووربووە لە ناوەندی قەزای کەلارەوە و 30 کیلۆمەتر دووربووە لە ناوچەی خانەقینەوە لە پارێزگای دیالە.

راشیگەیاندووە، دوو بوومەلەرزەی دیکەی بچووک بە گوڕەکانی 2.5 پلەی رێختەر و 2.0 پلەی رێختەر  روویانداوە و خۆشحاڵانە هەر سێ بوومەلەرزەکە زەرەری گیانییان بەدواوە نەهاتووە.

بابەتی پێشتر

کۆگایەکی غاز لە تورکیا تەقییەوە و نزیکەی 70 کەس بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

کەشناسیی سلێمانی: تێکڕای پلەی گەرمی لە ئەمساڵدا دوو پلە بەراورد بە تێکڕای سی ساڵی رابردوو بەرزبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك بەرزبووەوە

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، تێچووی مریشك لەسەر خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان زیاتربووە لەو نرخەكەی دەیفرۆشن و دەشڵێت، “شەوی…
Total
0
Share