هاتوچۆی گەرمیان: مێردمنداڵێک کەوتە ژێر تراکتۆرێکەوە و گیانیلەدەستدا

لە سنووری ناحیەی سەرقەڵا مێردمنداڵێک کەوتە ژێر تایەی تراکتۆرێکەوە و گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ مێردمنداڵێک لەکاتی کێڵانی زەویدا لە سنووری ناحیەی سەرقەڵا کەوتە ژێر تایەی تراکتۆرێک و برینداربوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

دەشڵێت، رووداوەکە بەشێوەیەک بووە، تایەی تراکتۆرەکە کەوتوەتە چاڵێکەوە پاشان مێردمناڵەکە لە تراکتۆرەکە کەوتوەتەخوارەوە و بووە بەژێر تایەکەیەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لەلایەن تیمی هاتوچۆی گەرمیانەوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

 

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا ماتۆڕسوارێک گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: هونەرمەندانمان ئەستێرەی ئێمەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لەمەودوا عێراق مووچەی خۆی دابەشبكات پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ كاركردن بە یاسای بودجە و ناردنی لیژنەیەكی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بۆ…
Total
0
Share