لە رووداوێکی هاتوچۆدا ماتۆڕسوارێک گیانیلەدەستدا

لە ئەنجامی پێکدادانی تاکسی و ماتۆڕسکیلێکدا کەسێک گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە دووڕیانی حاجیاوا رووداوێکی هاتوچۆ لەجۆری پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا کرۆلا تاکسی و ماتۆڕسکیلێکی بێسەرەتادا روویدا.

دەشڵێت، لە ئەنجامی رووداوەکە ماتۆڕسوارەکە گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share