پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا: لە رووماڵکردنی سەردانەکەی سەرۆکی حکومەت بۆ هەڵەبجە جیاکاری لەنێوان رۆژنامەنووسان کرا

لە سەردانەکەی ئەمڕۆی سەرۆکی حکومەت بۆ پارێزگای هەڵەبجە جیاوازی لەنێوان دەزگاکانی راگەیاندن کرا و رێگا بە هەندێک دەزگا درا رووماڵ بکەن و رێگری لە هەندێکی دیکە کرا.

محەمەد دڵشاد پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، ئەمڕۆ لەکاتی سەردانەکەی سەرۆکی حکومەت بۆ پارێزگای هەڵەبجە زۆرینەی دەزگاکانی راگەیاندن بە مەبەستی رووماڵی دانانی بەردی بناغەی سایلۆی هەڵەبجە چووینە شوێنی رێورەسمەکە، بەڵام لەلایەن تیمی پرۆتۆکۆڵ و هێزە ئەمنییەکان رێگری لە بەشێک لە پەیامنێران و وێنەگرانی دەزگاکانی راگەیاندن کرا نزیکی شوێنەکە بکەونەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک دەزگای دیکە زۆر با ئاسایی رێگایان پێدرا بچنە شوێنەکە و رووماڵی خۆیان بکەن و لێدوانی تایبەت وەربگرن.

ئەمە یەکەمجار نییە لە کاتی سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ پارێزگای هەڵەبجە رێگری لە رۆژنامەنووسان دەکرێت رووماڵ بکەن و جیاوازیان لەنێواندا دەکرێت.

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی مۆزەخانەی پێشمەرگە شەهیدەکانی شەڕی داعشی کردەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی بۆ بەرپرسانی چەمچەماڵ: بە سینگفراوانییەوە گوێ لە رەخنەی هاوڵاتییان بگرن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیچ سەقامگیرییەك بەدینایەت ئەگەر هەمووان پێكەوە لە پێناو یەكترقبووڵكردن هەوڵ نەدەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، هیچ سەقامگیرییەك بەدینایەت ئەگەر هەمووان پێكەوە لە پێناو چەسپاندنی خۆشەویستی و یەكترقبووڵكردن هەوڵ نەدەین.…
Total
0
Share