قوباد تاڵەبانی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵی بەسەرکردەوە

جێگری سەرۆك وەزیران پرۆژەی ئاوی چەمچەماڵی بەسەركردەوە و رایدەگەیەنێت، نابێت بەهیچ هۆکارێک کارکردن لە پڕۆژەکەدا بوەستێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ یەكشەممە 30ی حوزەیران لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا بۆ چەمچەماڵ، بەئامادەبوونی دارا رەشید، وەزیری پلاندانان پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵی بەسەرکردەوە.

پرۆژەکە بە گوژمەی 78 ملیۆن دۆلار چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بڕیارە لە ماوەی 730 رۆژدا تەواوبکرێت. جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، دانیشتووانی چەمچەماڵ ساڵانێکی زۆرە بە دەست کێشەی ئاوەوە دەناڵێنن و چەندین ساڵیشە چاوەڕوانی جێبەجێکردن و تەواوکردنی ئەم پرۆژەیەن.

وتیشی، “نابێت بەهیچ هۆکارێک کارکردن لە پرۆژەکە بوەستێت و داوایکرد کۆمپانیای جێبەجێکار لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا کارەکانی پرۆژەکە تەواوبکات، چونکە ئەمە سەرەکیترین داواکاری و مافی دانیشتووانی چەمچەماڵە”.

بابەتی پێشتر

مووچەی خانەنشینیی کرێکاران لە عێراق زیاددەکرێت

بابەتی دواتر

لە فەلوجە کۆگایەکی کلۆر تەقییەوە و 70 کەس گەیەندرانە نەخۆشخانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share