لە فەلوجە کۆگایەکی کلۆر تەقییەوە و 70 کەس گەیەندرانە نەخۆشخانە

لەناو پرۆژەی ئاوی فەلوجە کۆگایەکی کلۆر تەقییەوە و بەهۆیەوە 70 کەس گەیەندرانە نەخۆشخانە کە زۆرینەیان تووشی تەنگەنەفەسی بووبوون.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لەناو پرۆژەی ئاوی فەلوجە کۆگایەکی تایبەت بە هەڵگرتنی ماددەی کلۆر تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە 70 کەس دۆخی تەندروستیان تێکچوو و گەیەندرانە نەخۆشخانەی قەزاکە.

ئاشکراشیکرد، زۆرینەی ئەوانەی گەیەندراونەتە نەخۆشخانە تووشی تەنگەنەفەسی بوون کە ژمارەیەکیان لە ریزی تیمەکانی بەرگریی شارستانیدا بوون.

تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەی کۆگاکە ئاشکرانەکراوە و دەزگا پەیوەندیدارەکانی شارەکە هیچ لێدوانێکیان لەبارەوە نەداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق بەکارهێنانی دەمامکی لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکاندا کرد بە ناچاری

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات ڕایگەیاند ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بەکارهێنانی دەمامک لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتدا بکرێت…
Total
0
Share