هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بازاڕەکانی جیهان دەستیپێکردەوە

پاش 30 مانگ لە راگیرانی و بە رێککەوتنی سێ قۆڵی لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکان، نەوتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەندەری جەیهان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نوێنەری حکومەتی هەرێم و نوێنەری کۆمپانیای سۆمۆ، رێورەسمی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بەڕێوەچوو و کاتژمێر 06:50ی سەرلەبەیانی قفڵەکان کرانەوە.

لای خۆیشیەوە عەلی نزار، بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “رێککەوتنەکە بەرەنجامی 30 مانگ دانوستان بووە و کاتی نییە، بەڵکو دەبێتە بناغەی رێککەوتنێکی دوورمەودا و کۆتایی بە چەندین ساڵ ناکۆکیی نێوان هەولێر و بەغداد دەهێنێت.”

وتیشی، نەوتی خاوی بەرهەمهێندراوی  کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان رادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت دەکرێت، 50 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان دەبێت و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتیی بەکارهێنانی دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسێک بەتۆمەتی فرۆشتنی بیستۆک کە لە تاقیکردنەوەکاندا بەکاردەهێندرێت دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، کەسێکیان بەتۆمەتی فرۆشتنی بیستۆکی بچووک، کە لە تاقیکردنەوەکاندا بەکاردەهێندرێت، دەستگیرکردووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لە…
Total
0
Share