ڤیدیۆ.. داهێنانی رۆبۆتێك كە دەتوانێت وەك مرۆڤ پێبكەنێت

لە دەستكەوتێكدا كە دەبێتە شۆڕشێك لە جیهانی تەكنەلۆجیادا، زانایانی ژاپۆنی توانییان وا لە رۆبۆتێك بكەن “بەشێوەیەكی سروشتی” پێبكەنێت لەڕێی بەكارهێنانی خانەكانی مرۆڤ.

توێژەرانی زانكۆی تۆكیۆ ئەو ئەنجامانایەن خستەڕوو كە لە توێژینەوەكەیاندا پێیگەیشتوون لەڕێی بڵاوكردنەوەی لە گۆڤاری (سیل ریپۆرتس فیزیكڵ ساینس)، هەروەك دیمەنێكی ڤیدیۆییان بڵاوكردەوە تیایدا ژمارەیەك رۆبۆت دەردەكەون كە پێكەنینێكی سروشتی و لەهەمان كاتدا ترسێنەر دەكەن.

زانایان گەیشتنە داهێنانی “پێكەنینی سروشتی” لەڕێی بەكارهێنانی ماددەی جەلاتین لە شانەكانی مرۆڤ و بە دەرزی كردنە ناو رووكارە رۆبۆتییەكە، بە وەرگرتن لە هەمان شێوازی بەستەرە راستەقینەكانی پێستی مرۆڤ.

پسپۆڕان هیوادارن “ئەم تەكنیكە ببێتە هۆی تێگەیشتنێکی باشتر لەبارەی دروستبوونی چرچ و لۆچی و فیزیۆلۆژیای دەربڕینی دەموچاو، هەروەها بەشداربێت لە پەرەپێدانی کەرەستەی چاندنی ئەندامەکانی جەستە و بەرهەمە جوانکارییەکان”.

بابەتی پێشتر

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئێران راگەیەنرا

بابەتی دواتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا باوك و كوڕێك گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەنگ، ئینتەرنێت دادەڕمێنێت؟
ڕوسیا و چین كار لەسەر هێڵی تایبەت بەخۆیان دەكەن

لەگەڵ بەردەوامیی شەڕ و ململانێكان سەبارەت بە ئۆكرانیا تۆڕەكانی ئینتەرنێت لەبەردەم ڕووداوی بێپێشینەدان، كە ئەگەری لەبەریەكهەڵوەشانی تۆڕی جاڵجاڵۆكەی…
Total
0
Share