وەتسئاپ بە تایبەتمەندییەکی نوێ بەکارهێنەرانی سەرسامدەکات

پێگەی پەیوەندیکردنی ڕاستەوخۆی “وەتسئاپ” تایبەتمەندییەکی نوێی زیادکردووە و لەڕێیەوە 32 کەس دەتوانن پەیوەندیی ڤیدیۆیی بکەن.

پێشتر زۆرترین ژمارەی کەسی ڕێپێدراو بۆ پەیوەندیکردنی ڤیدیۆیی تەنها 8 کەس بوو، واتە تایبەتمەندییە نوێیەکە ئەم ژمارەیەی کردووەتە 4 هێندە.

لەم ڕێگەیەوە وەتسئاپ نزیکدەبێتەوە لەوەی ببێتە ڕکابەری پێگەکانی دیکەی پەیوەندیکردنی ڤیدیۆیی وەک “زووم”.

هەر لەگەڵ ئەم تایبەتمەندییەدا چەندین خەسڵەتی نوێی دیکە زیادکراوە، وەک باکگراوندی نوێ و دیاریکردنی وێنەی کەسی قسەکەر و دیزاینیک لە شێوەی شەپۆلی دەنگیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“ئەپڵ بە مەبەست ئایفۆن خاودەكاتەوە بۆ ئەوەی بەكارهێنەران ئامێری نوێ بكڕن”

كۆمپانیای ئەپڵ تۆمەتباردەكرێت بەوەی بە مەبەست ئامێرەكانی ئایفۆن خاودەكاتەوە بۆ ئەوەی بەكارهێنەران ناچاربكات ئامێرە نوێیەكانی بكڕن. ساڵی 2017…
Total
0
Share