ئێران.. هێزە ئەمنییەکان بە گوللـە ڕووبەڕووی خۆپیشاندەرانی ئابادان دەبنەوە

 

شەوی ڕابردوو خۆپیشاندانەکانی ئیران دژی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە لە شاری ئابادانی باشووری ڕۆژئاوای ئێران دەستیپێکردەوە، هێزە ئەمنییەکان بە تەقەکردن هەوڵی کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکانیان دا.

لە گرتە ڤیدیۆییە بڵاوبووەوەکاندا دەردەکەوێت شەوی ڕابردوو چەکدار لەناو خۆپیشاندانەکاندا تەقەیان بە ئاسماندا کردووە و بە چەک و تەندوتیژی ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران دەبنەوە.

بەپێی میدیاکانی ئێران، خۆپیشاندانەکان بەردەوامن لەگەڵئەوەی ڕێکاری توند گیراوەتەبەر و هێڵی ئینتەرنێت لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران پچڕاوە.

شەوی ڕابردوو خۆپیشاندان لە شاری ئابادانی ئێران دژی خراپی دۆخی دارایی دەستیپێکردەوە و گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە.

ڕۆژی هەینی لە ژمارەیەک شاری ئێران خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە بەهۆی داڕمانی باڵەخانەی میترۆپۆل کە بووەهۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی 19 کەس، لەکاتێکدا تائێستا دەیان کەس لەژێر باڵەخانە ڕووخاوەکەدان.

یەکێک لە ڕۆژنامەنووسەکانی ئەهواز بەناوی داریوش مەعمار تۆمارێکی دەنگیی یەکێک لە خۆپیشاندەرانی ئابادانی بڵاوکردووەتەوە دەڵێت، “هێزە ئەمنییەکان تەقەیان بەناو خۆپیشاندەراندا کردووە و گازی فرمێسکیان بەکارهێناوە.

یەکێک لە دروشمی خۆپیشاندەران بۆ دەسەڵاتی وڵاتەکەیان ئەوەبوو، “لە سوریا دوورکەونەوە و بیر لە ئێمە بکەنەوە”.

بابەتی پێشتر

شاندێكی تەندروستیی هەرێم لە بەغدادە

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی تەقەكەرێكی دەستگیركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share