ڕۆحانی: فشار لە واشنتن ناكەین بۆ هەڵگرتنی سزاكان

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆككۆماری ئێران

سەرۆكی ئێران ڕەتیدەكاتەوە فشاریان لەسەر ئەمریكا دروستكردبێت بۆ هەڵگرتنی سزاكانی سەر وڵاتەكەی.

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆككۆماری ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی شوبات وتی، “خۆڕادەستكردن بە یاسا عەیبە نییە شەرم ناكەین.. ئەوەی بانگەشەی بۆ دەكرێت گوایە ئیران بەمدواییە چەند هەنگاوێكی ناوە بۆ فشاركردنەسەر ویلایەتە یەكگرتووەكان، ڕاست نییە”.

وتیشی، “نامانەوێت بە ویلایەتە یەكگرتووەكان بڵێین بەشێوەیەكی نایاسایی هەڵسوكەوت بكات بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو فشارانەی دەیكەین، ئەوەی دەمانەوێت یاسایە”.

وتەكانی ڕۆحانی پاش زیادبوونی پێشێلكردنی بەندەكانی ڕێككەوتنی ئەتۆمی بوو بەمدواییە لەلایەن تارانەوە، لە هەنگاوێكدا كە هەندێك بە هەوڵی فشاری وڵاتەكە بۆ هەڵگرتنی سزاكانی ئەمریكا لەسەری ناویدەبەن، بەڵام سەرۆكی ئێران ڕەتیكردەوە.

هەروەك بەر لەو وادە كۆتاییەیە كە ئێران ڕایگەیاندووە بۆ هەڵپەساردنی جێبەجێكردنی پاشكۆی پڕۆتۆكۆڵ لە 23ی ئەم مانگە، ئەگەر سزاكانی لەسەر هەڵنەگیرێت، هەروەها بە چەند كاتژمێرێك دێت بەر لە كۆبوونەوەی وەزیرانی فرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا لەگەڵ هاوتا ئەمریكییەكەیان تایبەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران.

ئەوروپییەكان دەیانەوێت ڕێككەوتنەكە بهێڵنەوە، ئەمەش پاش كشانەوەی ئەمریكا و بەمدواییەش دەستكردن بە پێشێلكردنی لەلایەن ئێرانەوە.

س: ئەلعەرەبییە

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەولێر: باندێکی لەشفرۆشیمان دەستگیرکرد

بابەتی دواتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. 117 توشبوون و 106 چاكبوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share