میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، هەڕەشەی ژەهراویکردن یان تەقاندنەوەی پرۆژە ئاوییەکانی شاری بەغداد هەیە و بەو هۆیەوە رێوشوێنە ئەمنییەکان توندکراونەتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی میدیاکانی عێراق لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستیانکەوتووە، زانیاریی ورد و باوەڕپێکراو لەبەردەستن لەبارەی هەوڵی ژەهراویکردن یان تەقاندنەوەی پرۆژە ئاوییەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی بەغداد.
هەربەپێی زانیارییەکان، ئاستی هۆشداریی دەزگا ئەمنییەکان بەرزکراوەتەوە و ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەوەبەر، ژمارەی پاسەوانانی پرۆژەکان بە تایبەت لە کاتەکانی شەودا زیادکراوە بۆ پاراستی ئەمنییەتی ئەو پرۆژانە.