دوو كاربەدەستی حكومەت بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیركران

دوو كاربەدەستی شارەوانی بە تۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی دەستگیركران.

فەرمانگەی لێكۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاكیی عێراق، بەڕێوبەری پێشووی شارەوانیی عیمارە و بەرپرسی بەشی كۆمپیوتەری شارەوانییەكەی لەكاتی گەندەڵیكردندا گرت.

ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی لێكۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاكیی عێراق كە ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی ئازار بڵاوكراوەتەوە، ئاشكرایكردووە، “تیمێكی نووسینگەی لێكۆڵینەوەی سەر بە دەستەی دەستپاكی لە پارێزگای میسان، بەتۆمەتی گەندەڵی ئەو دوو كاربەدەستەی ڕاپێچی دادگا كردووە.”

ڕاگەیەندراوەكە ئاشكرایكردووە كە بەڕێوبەری پێشووی شارەوانیی عیمارە و بەرپرسی بەشی كۆمپیوتەری شارەوانیی عیمارە، گەندەڵییان لە لیستی ناوی ئەو كەسانەدا كردووە كە زەوییان وەرگرتووە.”

ڕوونیشیكردووەتەوە، “ئەو دوو كاربەدەستە، دەستكاریی لیستی ناوەكانیان كردووە و ساختەكارییان لە لیستەكاندا كردووە، بەجۆرێك كە ناوی بەشێك لە هاوڵاتییان لابردووە و ناوی تریان خستووەتە جێگەكانیان.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: گەشبینین کە دەتوانین حکومەتێک لەسەر بنەمای باشترکردنی ژیانی خەڵک پێکبهێنین

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، گەشبینین کە دەتوانین حکومەتێک لەسەر بنەما سەرەکییەکانی باشترکردنی ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستان پێکبهێنین…
Total
0
Share