لە ئیمارات بە هۆی گەرماوە نوێژ و وتاری هەینی بۆ 10 خولەک کەمکرایەوە

ئەبوزەبیی پایتەختی ئیمارات

لە وڵاتی ئیمارات بڕیاردرا نوێژ و وتاری هەینی بۆ 10 خولەک کەمبکرێتەوە و بڕیارەکەش لە ئەمڕۆوە جێبەجێکرا.

دەستەی گشتیی کاروباری ئیسلامی و ئەوقاف و زەکات لە ئیمارات لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، پێویستە لەسەر وتاربێژی مزگەوتەکان لە ئەمڕۆوە هەتا سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم کاتی نوێژ و وتاری هەینی کورت بکەنەوە بە شێوەیەک بە هەردووکیان 10 خولەک تێنەپەڕێنێت.

ئاشکراشیکرد، بڕیارەکە بۆ پاراستنی نوێژخوێنانی وڵاتەکەیە لەو گەرمایەی گرتوویەتییەوە.

جەختیشیکردووەتەوە، سەرجەم پێداویستییەکانی فێنککەرەوە بۆ مزگەوتەکان تەرخانکراوە تا نوێژخوێنان بە دڵنیایی و ئاسوودەییەکی زیاترەوە ئەرکە ئاینییەکانیان جێبەجێبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان: زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان بۆ ساڵی داهاتوو دواخراوە

سەرۆکى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان ئاشکرایدەکات، زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان دەکەوێتە ساڵی 2026. عەبدولواحید محەمەد، سەرۆکى یەکێتیی مامۆستایان لە روونکردنەوەیەکدا…
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: بەم نزیکانە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم پەیوەستە بە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی هەرێم، گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیاکانی…
Total
0
Share