لیژنەی پەروەردەی عێراق: كۆتایی ساڵی خوێندن پاش تاقیكردنەوەكانی نیوەی ساڵ دەبێت

هۆڵێكی خوێندن

لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەكات كۆتایی ئەمساڵی خوێندن پاش تاقیكردنەوەكانی نیوەی ساڵ بێت.

عەباس شوعێل زاملی، ئەندامی لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی ئازار وتی، لیژنەكەیان پێشنیاری كردووە بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی نیوەی ساڵ و كۆرسی یەكەم لەم ڕۆژانەدا كە بڕیاری نیمچە قەدەغەی هاتوچۆ دراوە.

ئەو پەرلەمانتارە لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی (سەباح)ی نیمچە فەرمی ئەوەشی وت، “پێشنیارەكە پاش تاوتوێكردنی پێویستیی ئەنجامدانی ئەو تاقیكردنەوانە بووە، ئەگەریشی هەیە وەزارەت لە ئایندەدا پشتی پێببەستێت، بەهۆی نەزانینی دۆخی داهاتووی پەتای كۆرۆنا لە قۆناغی داهاتوودا”.

دوپاتیشیكردەوە، ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان لە نزیكترین كاتدا پرسێكی زۆر گرنگە، بەهۆی لایەنە نەرێنییە زۆرەكان لە ئاكامی دووركەوتنەوەی خوێندكاران لە كورسییەكانی خوێندن و، ناجدی بوون لە خوێندنی ئەلیكترۆنی.

عەباس شوعێل باسی لەوەشكرد، پێویستە وەزارەتی تەندروستی ڕێكاری تەندروستیی پێویست بگرێتەبەر بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان لە نزیكترین كاتدا بۆ پارێزگاری لە ژیانی خوێندكاران و مامۆستایان.

دەربارەی كۆتایی هاتنی ساڵی خوێندیش دوپاتیكردەوە، لیژنەكەیان داوای ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی نیوەی ساڵی كردووە، بەهۆی گرنگییەكەی لە چەسپاندنی نمرەی خوێندكاران. ڕونیشیكردەوە، ساڵی خوێندن بەپێی ساڵانی ئاسایی خوێندن تەنها دوو مانگی ماوە، بۆیە ئەنجامدانی ئەو تاقیكردنەوانە گرنگی خۆی هەیە، بەهۆی بنەڕەت بوونی لە ئەژماركردنی نمرەی خوێندكاران بۆ كۆی ساڵی خوێندن بەشێوەیەكی گشتی.

بابەتی پێشتر

تا ئێستا گرێكوێرەی بودجەی گشتیی عێراق نەكراوەتەوە

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەوەڵامی هێرشەکەی تورکیا لە هەرێم هاککەرانی عێراقی سەرۆکایەتیی کۆماری ئەو وڵاتە دەکەنە ئامانج

ناوەندی دیجیتاڵی DMC ئاشکرایکرد، ژمارەیەک هێرشی ئەلیکترۆنی پێگە سەرەکییەکانی تورکیای کردووەتە ئامانج لەناویاندا سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا. ناوەندەکە ڕایگەیاندووە،…
Total
0
Share