توێژینەوەیەک: سیر سەرچاوەی کۆنتڕۆڵکردنی شەکرە و کۆلیسترۆڵی خوێنە

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی خواردنی سیر هۆکارە بۆ رێکخستنی رێژەی شەکر و کۆلیستڕۆڵی خوێن.

توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی هەردوو زانکۆی Southeast و Xizang Minzu لە چین ئەنجامدراوە و پشتی بە داتاکانی چەند توێژینەوەیەکی کۆن بەستووە و تێیدا هاتووە، زیادکردنی سیر بۆ سیستمی خۆراکی ئاستی گلوکۆز و هەندێک جۆری پێکهاتەکانی چەوری رێکدەخات.

توێژەران دەڵێن، یەکێک لە سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی سیر ئەوەیە کە خۆی وزەیەکی باش بە جەستە دەدات و چەندین پێکهاتەی خۆراکی سوودبەخشیشی تێدایە.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە سیر پێکهاتەیەکی دژە ئۆکسانی بەناوی ئالین تێدایە، کە کۆنتڕۆڵی رێژەی گلوکۆز و چەوری خوێن و میکرۆبیۆمی ناو ریخۆڵەکان دەکات.

بابەتی پێشتر

منداڵێک کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلەکەی باوکی و گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

پرۆژە ئاوییەکانی بەغداد لەژێر هەڕەشەدان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share