بەپێی راپۆرتێکی فەرمانگەی ئابوری و گەشتیاریی دوبەی، لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمەوە تاوەکو کۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵ، پێشوازی لە 8 ملیۆن و 12 هەزار گەشتیاری نێودەوڵەتی کراوە و بەراورد بە هەمان کاتی ساڵی رابردوو بەڕێژەی 10% زیادیکردووە.
بەگوێرەی راپۆرتەکەی فەرمانگەی ئابوری و گەشتیاریی دوبەی، گەشتیارانی وڵاتانی رۆژئاوای ئەوروپا لە پێشەنگی گەشتیارانی ئەو وڵاتانەن کە لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا سەردانی دوبەیان کردووە بەرێژەی 21%، دوای ئەویش گەشتیارانی باشووری ئاسیا دێن بەرێژەی 17%، هاوکات وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە ریزبەندی پێنجەمدا دێن بەرێژەی 12%”.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەو ژوورانە کراوە کە لەلایەن گەشتیارانەوە لە هۆتێلەکاندا بەکرێگیراون و فەرمانگەکە دەڵێت، ”ژمارەی ئەو ژوورانە لە ماوەی ئەو پێنج مانگەدا لەلایەن گەشتیارانەوە بەکرێگیرابوون 18 ملیۆن و 34 هەزار ژووری تێپەڕاندووە، ئەمەش بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2023، بەڕێژەی 4% زیادیکردووە”.
بابەتی پەیوەندیدار
کەنەدا یەک ملیۆن و 45 هەزار کۆچبەر وەردەگرێت
لەگەڵ بوونی یەک ملیۆن شوێن کاری بەتاڵ، کەنەدا سوورە لەسەر سیاسەتی پڕکردنەوەی کەمیی دەستیکار لە ڕێگەی پەنابەرانەوە، ئامانجی…
02/11/2022
بەریتانیا یەکەم پەنابەر رەوانەی رواندا دەکات
یەکەم پەنابەری نایاسایی بەریتانیا دوای ئەوەی کەیسەکەی رەتکرایەوە، لەسەر خواستی خۆی لەبەرامبەر بڕێک پارە رەوانەی رواندا کرا. میدیاکانی…
01/05/2024
نوێترین زانیاری لەبارەی شایستەی دارایی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی وانەبێژ
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا چەکی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی حوزەیران ئامادەدەکرێت. کاروخ عەبدوڵا،…
29/09/2024
کۆریای باکوور مووشەکێکی دیکەی ئاڕاستەی دەریای ژاپۆن کرد
کۆریای باشوور و ژاپۆن ڕایانگەیاند، کۆریای باکوور مووشەکێکی بە ئاڕاستەی دەریای ژاپۆن تاقیکردووەتەوە. بەپێی ئاژانسی هەواڵی یونهابی کۆریای…
13/10/2022