نرخی نەوت بەرزبووەوە و دۆلار دابەزی

نرخی نەوتی خاو بە رێژەی 2% بەرزبووەوە و دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی.

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت 1.84 دۆلار بەرزبووەوە و بە 87.41 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت، بەوەش رێژەی 2.2٪ چووەتەسەر نرخەكەی.

نەوتی سووکی تێکساس بە رێژەی 2٪ بەرزبووەتەوە و 1.64 دۆلار چووەتەسەر نرخەكەی و بەرمیلێکی بە 81.62 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بە جێگیری هێشتنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتە لەلایەن وڵاتانی ئۆپیکەوە. هاوكاتی ئەوەش زۆرێك لە شارەكانی چین رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنایان سووككردووە و ئەوەش خواستی لەسەر نەوتی خاو زیادكردووە، بەو پێیەی لە ماوەی رابردوودا و بەهۆی پەیڕەوكردنی سیاسەتی سفر كۆڤیدەوە، رێكاری توندی كەرەنتین گیرانەبەر.

بە پێچەوانەی نەوتی خاوەوە، ئەمڕۆ بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی پاشەكشەیكرد و 100 دۆلاری ئەمریكی بە 149 هەزار و 400 دینارە، دوای ئەوەی دوێنێ یەكشەممە 100 دۆلاری ئەمریكی 150 هەزار دیناری تێپەڕاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆرۆنا ناوەندە پیشەسازییەکانی چین پەکدەخات.. ئەمریکا فەرمانی چۆڵکردنی بەپەلەی بە کارمەندەکانی دا

دوای شەنگەهای کە ڕووبەڕووی خراپترین شەپۆلی کۆرۆنا بووەتەوە لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە، دوێنێ دووشەممە چین لە شاری گوانچۆ گەورەترین…
Total
0
Share