نووسینگەی سودانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “دوو رەشنووسمان لەبارەی داهاتی نەوتی و نانەوتیی هەرێم و مووچەی فەرمانبەرانەوە پێگەیشتووە و بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەك درا”.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، وەك پابەندبوونێكی حكومەت لە بەرامبەر جێبەجێكردنی یاسای بودجە تاوتوێی دوو رەشنووس لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كرا كە یەكێكیان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە ئاراستەكرا و ئەوەی دیكە لەلایەنی پەیوەندیداری حكومەتی عێراقەوە كە بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەك دراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لیژنەكە راسپاردەكانی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەكات و بە زووترین كات بڕیاری لەسەر دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری بانکی ناوەندی: عێراق یەکێکە لە باشترین وڵاتەکان لە کۆنترۆڵکردنی فرۆشتنی دۆلار

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، عێراق بووەتە یەکێک لە باشترین وڵاتەکانی جیهان لە کۆنترۆڵکردنی فرۆشتنی دۆلاردا.…
Total
0
Share